پهرلمانتارێكی كوتله‌ی سادیقون سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
عه‌بدولئه‌میر ئهلدوبهی، په‌رلمانتاری كوتله‌ی سادیقون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئامانجی بوونی هێزه‌كانتان له عێراق بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و دراوسێكانمان بێت، چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه توندهكانیشمان بكه‌ن”.
عه‌بدولئه‌میر ئهلدوبهی، په‌رلمانتاری كوتله‌ی سادیقون له تویته‌كه‌یدا ،هۆشداری داوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و ده‌شڵێت : “پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه بزانن، كه بوونی هێزه‌كانی له وڵاته‌كه‌مان له‌پێناو پشتیوانی و هاوكاریكردنی عێراقه.. هیچ به‌و نیازه نه‌بن كه بوونی هێزه‌كانتان له وڵاته‌كه‌مان بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دراوسێكانمان بقۆزنه‌وه”.
عه‌بدولئه‌میر ئهلدوبهی، په‌رلمانتاری كوتله‌ی سادیقون ڕووی قسه‌كانی له ئه‌مریكایه و ده‌ڵێت : “ئه‌گه‌ر پلانت بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دراوسێكانمان هه‌بێت، ئه‌وان پێویسته گه‌ل، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیش كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز نیشانی ئێوه بده‌ن ، ئه‌گه‌ر نیازێكی واتان هه‌بێت، ئه‌وا كاردانه‌وه‌كانمان پێویسته زۆر له سزاكانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بێت”.
كوتله‌ی سادیقون سه‌ر به گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی حه‌شدی شه‌عبییه و، له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.