پرسی كشانه‌وه‌ی نيوه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان تاوتوێ ده‌كرێت
ئوستن سكوت ميله‌ر فه‌رمانده‌ى نێرده‌ى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) له ئه‌فغانستان رايگه‌ياند: “ئه‌مساڵ 7 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى له ئه‌فغانستان ده‌كێشنه‌وه، ته‌نيا به‌شێك له هێزه تايبه‌ته‌كان ده‌مێننه‌وه، بۆ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له تاڵيبان و داعش”.
لای خۆیه‌وه گارێت ماركس نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ئه‌مه‌ريكا، له كۆشكى سپى سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ، گووتی: “هێشتا دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان ده‌رنه‌كردووه”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى “ۆڵ ستريت جۆرناڵ” له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئاشمرای كردووه كه ئيداره‌ى “كۆشكى سپى” له پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌فغانستان ده‌كۆڵێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له خاكی ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌م نیگه‌رانییه له ساڵ 2014ـشدا هه‌بوو كه ئه‌وسا بڕیاربوو 100 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكیی ئه‌فغانستان جێبێڵن و پێمانوابوو به‌م هۆیه‌وه ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیی و چه‌كدارانی گروپه توندڕه‌وه‌كان ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له 2001ه‌وه بۆ شه‌ڕى قاعيده و تاڵيبان به سه‌ركردايه‌تى هێزه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى روويكردووه‌ته ئه‌فغانستان.