گه‌نه‌ل ئینێرجی به‌ تووندی وه‌ڵامی NRT ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی NRT، راپۆرتێكی له‌باره‌ی داهات و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كۆمپانیا بیانیه‌كان بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 5/11/2016 كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌تووندی وه‌ڵامی كه‌ناڵه‌كه‌ی دایه‌وه‌.

كۆمپانیای گەنەل ئێێرجی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، بەرهەمهێنان بە پێی كیڵگەكان لەچارەكی سێیەم لە 1-7-2016 بۆ 30-9-2016 لە كیڵگەی تەق تەق كۆی بەرهەمێنانی ڕۆژانە 58600 و لە تاوكێ 109200 بەرمیل بووە و لە كیڵگە نەوتیەكانی تەق تەق بۆ ماوەی نۆ مانگ بریتی بووە لە 65400 و لە تاوكێ 106000 كۆی بەهەمی ڕۆژانەی بووە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و داتا و زانیاریه‌ ورد و باوه‌ڕپێكراوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌توانرێت ده‌سته‌به‌ربكرێت له‌ وێب سایتی گه‌نه‌ل ئینێرجی.

له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌ كۆمپانیاكو داوا له‌ كه‌ناڵی NRT ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ و راستكردنه‌وه‌ی گونجاو بكه‌ن بۆ ئه‌و داتا و زانیاریانه‌ی كه‌ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

كۆمپانیای گەنەل ئێێرجی گشتی-سنوردار كۆمپانیایەكی توركی-بەریتانیە تۆمار كراوە لە بازاڕی پشكەكانی لە ندەن وە لە بورای دۆینەوە و دەرهێنانی نەوت و غاز لە ساڵی 2003 وە لە هەرێمی كوردستان بە پێی چەند گرێبەسیتێك لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كورسدتان لە چەند كێڵگەی نەوت و غاز كار دەكات.

شایانی باسە كۆمپانیای نەوتی تەق تەق_سنوردار لە ساڵی 2006 دامەزراوەو خاوەنی 44% پشكەكانیەتی كە لەناوچەی تەق تەق لە هەرێمی كوردستان كار دەكات و هەروەها گەنەل خاوەنی 25%ی پشكەكانی لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ لە هەرێمی كوردستان.

 

zzxzzzxzzzszzz

Back to top button