ئه‌بوبه‌كر كاروانی: تێكەڵكردنی دۆسیەكان نەگونجاوە

سیاسەتمەدارێكی كورد له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنی كه‌یسی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كارێكی نه‌گونجاو جۆرێك له‌ تینه‌گه‌یشتنی بۆ دروستبوونی كێشه‌ بۆ پێكهینانی حكومه‌تی نوێی ده‌بینێت .

ئەبوبەكر كاروانی، چاودێرو سیاسەتمەداری كورد لەبارەی تێكەڵكردنی كەیسی كەركووك و بەغدا بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند:”تێكەڵكردنی دۆسیەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت، نەگونجاوە، پێویسته‌ بە جۆرێك لە جۆرەكان تێگەیشتنێكی هاوبەش بۆ كۆی بارودۆخەكە لەسەرئاستی كوردستان و عێراق بێتە كایەوە و هیچ تێكەڵكردنێك نەبێت لە نێوان پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم و پرسی ناوچە كوردستانییەكان و كەیسی بەغدا”.

ئه‌بوبه‌كر كاروانی ، گوتیشی: “هەر حیزبێك كە بەشداریی حكوومەتی كرد، دەبێت پشتیوانی كارنامەی حكوومەتەكە بكات، پێویستە ئێمە لە كوردستان لێپرسراوێتی لە ئەستۆ بگرین، جا لە حكوومەت بین یان لەدەرەوەی حكوومەت، كاتێك بەشداری حكوومەت دەبین، لێپرسراوێتی و هەنگاوەكانی حكوومەت لە ئەستۆ بگرین، ئەگەرئۆپۆزیسیۆنیش بووین، لێپرسراوێتیی ئۆپۆزیسیۆنی وەربگرین، بەڵام بە مانای بێدەنگبوون نا لە بەرانبەر گەندەڵی و خراپبەكارهێنانی داهاتی وڵات، كە من دڵنیام بەرنامەی حكوومەت دژی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی دەبێت، بۆیە دەبێت ئەو حیزبانەی بەشداری حكوومەت دەبن، بەرگری لە سیاسەتی حكوومەتەكە بكەن”.

دوێنێ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان فراكسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان  داواى لە لایەنە سیاسییەكان كرد، لە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەی نوێدا پەلە بكەن.

فراكسینی پارتی دیموكراتی كوردستان  داواشى كرد، لایەنەكان پرسی بەغدا و كەركووك تێكەڵ بە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت نەكەن.

Back to top button