سه‌رۆككۆماری توركیا :رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و پەکەکە ھەڕەشەن لەسەر تورکیا و عێراق
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی1ی2019 به‌رهه‌م ساڵح بۆ تاوتوێكردنی قۆناغی دووه‌می ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و توركیا و پرسی هه‌نگاوه‌كانی دوای داخستنی رێكخراو‌و گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا كۆبویه‌وه .
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا،له پرێس كۆنفرانسێكدا، رایگەیاند “رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، پەکەکە و فەتۆ ھەڕەشە لەسەر تورکیا و عێراق-یش دروست دەکەن،لە گرنگی بەیەکەوە کارکردن تێدەگەین بۆ بەدیھێنانی سەرکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا”.
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: “لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا لەگەڵ عێراق، ساڵی ٢٠١٣ بە ١٦ ملیار دۆلار ژمارەی پێوانەییمان شکاند بوو. دەڵێم با بگەینەوە ئەو ئاستە و تەنانەت بیکەینە ٢٠ ملیار دۆلار”.
لای خۆیه‌وه بەرھەم ساڵح گوتی: “ھاتووین بۆ توركیای برا چاوەڕوانی ھاریکاری تورکیاین لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق کە لە تیرۆر رزگارکراون”.
یەکێتی نیشتیمانی كوردستان دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ مه‌لوود چاوشئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئامادە بوونی پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، به‌ڵێنی به توركیا داوه ته‌واوی داواكارییه‌كانیان له‌باره‌ی داخستنی بنكه‌و باره‌گاكانی سه‌ر به په‌كه‌كه و راگرتنی چالاكییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات .