فرسه‌ت سۆفی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ناوێت و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ی پێشووی ده‌كات
فرسەت سۆفی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له هەژماری تایبەتی خۆی نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا داوا ده‌كات كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشەی پێشووی خۆی، كه مامۆستای زانكۆ بووه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هەولێر.
لە نووسراوەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووه :” کە ئەو ئەندام پەرلەمانە به‌هۆی داواكردنی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر پیشهکەی ، مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینبوونی په‌رله‌مانتاری ئەنجام نەداوە و به‌نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هەولێر.
فرسەت سۆفی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت : “هەروەک لە سەرەتای بوونمان بە پەرلەمانتار ڕامانگەیاند کە دوای تەواو بوون لە کاری پەرلەمانی،خانەنشین نابین و دەگەڕێمەوە سەر کاری پێشووم، ئەمڕۆ نووسراوی گەڕانەوەمان بۆ زانکۆ کرد‌و پشتیوان بەخودا لە هەر شوێنێک بین بە دڵسۆزی و پاکی خزمەتکاری میللەتی خۆمان دەبین”.