هێمن شێخانی : ئه‌گه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تمان پێنه‌درێت به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین

ھێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕاگەیاند: “گۆڕان سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت و بە ئیستحقاقی خۆمانی دەزانین، جا سەرۆکی حکوومەت یەک جێگر یان دووانی ھەبێت کێشەمان نییە و گرنگ ئێمە جێگری سەرۆکی حکوومەتمان ھەبێت”.

ھێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی هەولێر ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران گوتیشی :” ئەو پۆستەیان وەک مەرجی بەشداریکردنە لە حکوومەتدا و ئەگەر جێگری سەرۆکی حکوومەتمان پێ نەدرێت، ئەوا جڤاتی نیشتمانی ڕێگە نادات بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی حکوومەت بکات”.

سه‌باره‌ت به‌  هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئەوەی گۆڕان بخاته‌ به‌ره‌ی دژ به‌ پارتی ، هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ده‌ڵێت : ”لەگەڵ ھیچ لایەنێک نابینە تەرەف بۆ لەناوبردنی لایەنێکی دیکە، نامانەوێ ھیچ لایەنێک دژی لایەنێکی دیکە بەکار بێنین و ڕێگەش نادەین بەکار بھێنرێین”.

هێمن شێخانی به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئاشکراشی کرد: ”لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا ھیچ نزیکبوونەوەیەک نییە و کۆبوونەوەی ژێربەژێر، یاخود ئاشکرا نەکراوە“.

Back to top button