كه‌ركوك به‌ڕیوبه‌رێكی كورد له‌ سه‌رپشكی یه‌كێتی به‌ زه‌بری هێز لاده‌برێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە 3ی1ی2019 ھێزێکی سەربازیی چووە سەر بەڕەێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی کەرکوک وناسیح جابر شوانى كه‌ بەڕێوەبەرێكی کوردە لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لاده‌بات و له‌ جێگه‌ی كه‌سێكی عه‌ره‌ب داده‌نێت .

ئاڵوگۆركردنی ئه‌و پۆسته‌ به‌ زه‌بری هێزو دوای ئه‌وه‌ هات به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو (ناسیح جابر شوانى) له‌پشكی یه‌كێتیی به‌سه‌ردانێك چووه‌ته‌ هه‌ولێر و به‌ر له ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به فه‌رمانێكی وزاریی و به‌ راسپارده‌ی‌ راكان سه‌عید، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك كه‌سێكی عه‌ره‌ب به‌ ناوی  ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب داود عوبه‌یدی له‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌نرێت.

لای خۆیه‌وه‌ ناسیح جابر شوانى، بەڕێوەبەری وه‌رزش و لاوانی كه‌ركوك گوتی : “لەکۆتایی ساڵى 2018 لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی عیراقەوە بڕیاردرا بە دورخستنەوەم، بەڵام دواى ئەوەى نوێنەرانى کورد لەگەڵ وەزیر كۆبونه‌وه‌ بڕیارەکە راگیرا”.

بەڕێوەبەری له‌كارلادراوی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركوك گوتیشی “ ئەمڕۆ پێنجشەممە دواى ئەوه‌ی لە بیناى بەڕێوەبەرایەتى دەرچوم بۆ شارى هەولێر، کاتژمێر یه‌ك ئەحمەد رەجەب داود عوبه‌یدی به‌ هێزێکى چه‌كداره‌وه‌ کە جلوبەرگى رەشیان لەبەردابووە چونه‌ته‌ سەر بەڕێوەبەرایەتییەکەو له‌ پۆسته‌كه‌ی من ده‌ستبه‌كاربووه‌”.

 هه‌روه‌ها راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک  ده‌ڵێت: کار بە نووسراوە کۆنەکە دەکەن و دەبێت بەڕێوەبەرە کوردەکە لاببرێت چونکە وەزارەت هیچ رێنمایەکی نوێی نەناردووە لەسەر راگرتنی گۆڕانکارییەکان.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

Back to top button