ئاسایشی ههولێر ڕونكردنهوه له هۆكاری دهستگیركردنی كادرهكهی یهكێتی دهدات
چەند رۆژێک لهمهوبهر کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە گەرمیان دوای ئهوهی بە بڕیاری دادگا ئازاد دهكرێت ، بەڵام هێزێکی ئاسایشی یەکێتی چوونەتەوە سەر ماڵی كوڕهكهی ئهكبهری حاجی ڕۆستهم و بردوویانە و تائێستا سۆراغی نییە.
ئاسایشی هەولێر هۆکاری دەستگیرکردنی کادیرێکی یەکێتی لە هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە لە گەرمیان بردراوە و دەڵێن تاوەکو ئەو ئازاد نەکرێت، ئەم کادیرەی یەکێتیش ئازاد ناکرێت.
د.تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر راگەیاند: “چەند رۆژێک پێشتر کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە گەرمیان بە بڕیاری دادگا ئازادکراوە، بەڵام دواتر هێزێکی یەکێتی چوونەتەوە سەر ماڵی گەنجەکە بردوویانە و سۆراغی نییە. تاوەکو کوڕەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم چارەنووسی دیارینەکرێ و ئازادنەکرێت، ئەو کادیرەی یەکێتیش ئازادناکرێت”.
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کادیرەی یەکێتی گوتی: “پێمان واباشتربووە ئەو کادیرەی یەکێتی بگرین، ئەوکارەمان پێباش نییە، بەڵام کە ئەوان وادەکەن ئێمەش ناچارین بەو شێوەیە رەفتار بکەین”.
لەبارەی دەستگیرکردنی كوڕهكهی ئەکبەر حاجی رۆستەم دهڵێت: “ئەو کوڕەم بە بیانووی ئەوە دەستگیرکراوە گوایە لەو سنوورە ئیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات”.
ئەکبەر حاجی رۆستەم یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەی گەرمیان لە قەزای کفری، پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوولە و چەندجارێک لە پێشمەرگایەتیدا بەسەختی برینداربووە.