پەرلەمانتارێكی لێژنەی دارای پەرلەمانی عێراق: گۆڕانی گەورە لە پڕۆژە یاسای بوودجە دەكرێت

 

دوای ئەوەی جارێكی دیكە حكومەت پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2019ـی ناردەوە پەرلەمان بە مەبەستی دەنگدان لە بارەی, ئەگەرچی لە میداكان وا بڵاوكرایەوە كە هیچ گۆرانكاریەك لە پشكی كورد نەكراوە, بەڵام لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتیكردەوە، گۆڕانكاری گەورە لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019ـدا دەكرێت و ئاماژەی بەوەشدا، “تائێستاش تاوتوێكردنی تێبینییەكانی بڕگەكانی ئەو پڕۆژە یاسایە بەردەوامن”.
فەیسەل عیساوی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، “لێژنەكەیان هێشتا سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەو تێبینیانەیە كە لەسەر بڕگە و ماددەكانی پڕۆژە یاساكە دراون” و گوتیشی: “چاوەڕێ دەكرێت لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانیش گفتوگۆ لەبارەیەوە بكرێت”.

وەك ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی ئاماژەی پێدا، “ئەو تێبینیانەی گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەكرێت، تایبەتن نەفەقاتی وەبەرهێنان لە بودجە و چەند بڕگەیەكی دیكەی تایبەت بە بوارە جیاوازەكان”، روونیشیكردەوە “گۆڕانكاری گەورە لە بڕگەكانی پڕۆژە یاساكەدا دەكرێت، دیارترینیشیان بەرزكردنەوەی نەفەقاتی وەبەرهێنان دەبێت”.

Back to top button