لەهەولێر خۆپێشاندان بۆ هاوسەرۆكانی هەدەپە ئەنجام درا

خواكوڕك

له‌درێژه‌ی چاڵاكیه‌كان بۆ دژایه‌تی كردنی سیاسه‌تی توركیا له‌باره‌ی ده‌سگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ نووسینگه‌ی پارتی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر ئه‌نجامدا.

ئێواره‌ی دوێنی هه‌ینی 4/11/2016 له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نگران و چالاكوانان و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له‌ هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامدرا و داوا له‌ حكومه‌تی توركیا كرا به‌ زووترین كات هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا له‌ لیستی هه‌ده‌په‌ ئازادبكرێن.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوایان كرد ده‌نگی ئازادی و ئاشتی له‌ باكوور كپ نه‌كرێ و بێ ده‌نگی له‌ ئاستی ئه‌و تاوانانه‌ نه‌كرێ كه‌ توركیا دژ به‌ كوردان  ئه‌نجامی ده‌دات.

Back to top button