ڕوونكردنەوەیەك لە بنەماڵەی ئەكبەری حاجی رۆستەم هیچ لێدوانێكمان بۆ میدیا نەداوە

 

دوای ئەوەی دژە تیرۆری یەكێتی كورێكی ئەكبەری حاجی رۆستەم فەرماندەی خانەنشینكراو و كادری پارتی لە كەڵار بە ناوی سەرخێل رفاند بۆ ماوەی حەوت رۆژە بێسەرو شوێنكراوە, میداكانی سەر بە یەكێتی هەواڵێكیان بەناوی باوكی رفێندراوەكە بڵاو كردەوە, گوایە لەسەر سكالای مامی دەستگیركراوە.
لە وەڵامدا كۆچەر ئەكبەر حاجی رۆستەم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك نووسیویەتی :” سەبارەت بە دەستگیركردنی (سەرخێل)ی برام باوكم (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم) ھیچ ڕوونكردنەوەوو لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن نەداوە، جا ھەر ھەواڵێك بە ناوی باوكم لەھەر كەناڵ و سایتێك یا سۆشیاڵ میدییا بڵاو دەبێتەوە ناڕاستەو دورە لە ڕاستی.
شایەنی باسە دوای ئەوەی كە دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ سەرخێل ئەكبەر حاجی رۆستەم دەركرد, هێزێكی دژە تیرۆری یەكێتی هەڵدەكوتنە سەر پۆلیسی كەلار و بە هۆكارێكی نادیار سەرخێل دەڕفێنن.

Back to top button