ئێران دوای سزاكان ئەمریكا مامەڵەی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق زیادی كردووە

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا 12 خاڵی وەك سزا بەسەر ئێراندا سەپاند, هەروەها هۆشداری دایە زۆربەی وڵاتان كە بازرگانی لەگەڵ ئێراندا نەكن بەڵام ئێران رایگەیاندووە ئاستی ھەناردەكانی ئێران بۆ عێراق لەماوەی تەنھا 9 مانگدا، گەیشتووەتە 7 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتێكی دەستەی گومرگەكانی ئێران، ئەو وڵاتە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە تاوەكو كۆتاییەكانی كانوونی یەكەمی ساڵی 2018، بە بەھای 7 ملیار دۆلار، كەلوپەلی ھەناردەی عێراق كردووە.

ھەر بەپێی راپۆرتەكە ، سەبارەت بە عێراق ، ئێران تەنھا لە 9 مانگدا 86 ملیۆن و 940 ھەزار تۆنی كەلوپەلی نا نەوتی بە بەھای 33 ملیار و 358 ملیۆن دۆلار ھەناردەی عێراق كردووە.

بەمەش بەرێژەی زیاتر لە 5% گەشەسەندنی تۆماركردووە بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی پێشووتری، بەوەش عێراق لە پێشەوەی ھەموو وڵاتانی دیكەدا دێت كە لە لیستی ھاوردەكارانی كەلوپەلی نانەوتی لە ئێران و دواتریش ھەر یەك لەچین، ئیمارات، ئەفغانستان و توركیا دێن.

Back to top button