داهاتى یانەى چێڵسی ئینگلیزی بەڕێژەیەکى زۆر بەرزبۆتەوە

یانەى چێڵسی لەندەنى ئاشکرایکردووە کە داهاتى یانەکەى زیادى کردووە بۆ (443.4) ملیۆن جونەى ئەسترلینى کە دەکاتە (562) ملیۆن دۆلار لە ساڵى 2017 و 2018، کە بەهۆى گەڕانەوەى یانەکە بۆ خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و هەروەها فرۆشتنى هەندێک یاریزان یانەکە ئەو بڕە پارەیەى دەست کەوتووە.

ئیدارەى یانەى چێڵسی کە خاوەندارێتى بۆ ڕۆمان ئەبرامۆڤیچى ڕووسی دەگەڕێتەوە وەرزى ڕابردوو 62 ملیۆن جونەى ئەسترلینی قازانجى یانەکەیان بووە، کە ڕێژەى (22.7%) زیادى کردووە بە بەراورد بە وەرزى ڕابردوو، کە 113 ملیۆن جونەى ئەسترلینى لە فرۆشتنى یاریزاناندا دەست یانەکە کەوتوەو بەهۆى گواستنەوەى یارییەکانى ئەو یانەیەش لە ڕێگەى شاشەکانى تەلەفیزیۆنەوە بڕى (47.1) ملیۆن جونەى داراوە بە یانەکە.

هەروەها یانەى چێڵسی بۆندێکى بازرگانى لەگەڵ کۆمپانیا نایک ئەنجامداوە بە بڕی (60) ملیۆن جونەى بۆ هەر ساڵێک کە ئەمەش هۆکارێکى ترە بۆ زیادبونى داهاتى ئەو یانەیە.

سەرۆکى ئەنجومەنى ئیدارەى یانەى چێڵسی بڕۆس باک ووتى.. ساڵانە داهاتى یانەکە بەردەوام بەرز بونەوەى بەخۆییەوە بینیوەو پلانمان هەیە بۆ ئەوەى بۆ ساڵانى داهاتوو ڕێژەى داهاتى یانەکە زیاتر بەرز بکەینەوە.

Back to top button