کۆمپانیای “ڤۆلکس واگن”ی ئەڵمانی کۆتایی بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی گاز و بەنزین دێنێت

کۆمپانیای ڤۆلکس واگنی ئەڵمانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، پلانیان داناوە تا ساڵی ٢٠٢٦ بەتەواوی کۆتایی بەبەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بەنزین و گاز دەهێنن و”تەنها ئۆتۆمبێلی کارەبایی” دروست دەکەن.

مایکڵ جۆست، سەرۆکی بەشی پلاندانان و ستراتیجی کۆمپانیای ڤۆلکس واگن، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە ئەو پلانەی ئاشکراکرد و وتی” لەپێناو پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی گازی زیان بەخش، کۆمپانیاکەمان لە ئێستاوە سەرنج دەخاتە سەر بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی”.

مایکل جۆست وتیشی” پلانمان داناوە لە ٢٠٢٦ دا بە تەواوی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بەنزین و گاز بوەستێنین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بڕی ٢٠ هەزار یۆرۆ بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەلایەن کۆمپانیای ڤۆلکس واگنەوە تەرخانکراوە، لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت و چاوەڕی دەکرێت تا سێ ساڵی داهاتوو ٢٢ جۆر مۆدێل جیاوازی لێ بەرهەم بهێنرێت.

Back to top button