ئەو خۆراكانەی چەوری ترایگلیسراید كەم دەكەنەوە

رەنگە دەربارەی كۆڵیسترۆڵی خراپ بیستبێتت ئەم جۆرەیە پێی دەوترێت چەوری (LDL) ئەم چەوریە دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكان، بەڵام چەوری HDL لە رووی پزیشكییەوە بە چەوری سوودبەخش ناسراوە چونكە یارمەتی كەمكردنەوەیی كۆڵیسترۆڵی خراپ دەدات.

بۆ ئەوەی كە چەوری ترایگلیسراید رێك بێت پێویستە كێشی لەشت ئاسایی بكەیتەوە و لەشت لە رووی شەكرەوە هاوسەنگ بێت لەگەڵ كاربۆهیدرات و ئەو خۆراكانە زیاد بكرێت كە پێویستن بۆ كەمكردنەوەیی چەوری لەش.

ئەمانەش هەندێكن لەو خۆراكانەی كە پێویستن بۆ كەمكردنەوەیی چەوری ترایگلیسراید.
یەكەم: نانی گەنم، باشترین خۆراكە بۆ كەمكردنەوەی كاربۆهیدراتی لەش. هەندێك جۆری كاربۆهیدرات هەن كە چەوری گلیسراید كەم دەكەنەوە لە خوێندا، چونكە برێكی زۆر ریشاڵی تێدایە كە پێویستە بۆ كەمكردنەوی ئەو چەوریی زیان بەخشانەی كە لە لەشدا هەن.

دووەم: سپێناغ، باشترین رێگای بۆ كەمكردنەوەی چەوری لەش خواردنی سەوزەواتە، چونكە جۆرە ریشاڵێكی تێدایە كە چەوری ترایگلیسراید دەسوتێنێت. خواردنی سپێناخ نەخۆشییەكانی دڵ بەرێژەی %60 كەم دەكاتەوە هەروەها ترشی ئەلفا لیپۆلیك تێدایە، هەندێك جۆری ترشی ئەلفا لیپۆلیك وەكو پرتەقاڵ، ترێ، تووترك، لیمۆ، سلق، تەماتەز

سێیەم: پاقلە، بەزالیا و نیسك، باشتر وایە لە ژەمە خۆراكیەكاندا ئەم سێ جۆرە خۆراكە هەبێت، چونكە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ بەمەیش یارمەتی كەمكردنەوەیی چەوری ترایگلیسراید دەدات .

چوارەم: ماسی سەلەمون، بیرۆكەیەكی نایابە ئەگەر بەردەوام ماسی سەلەمون بخورێت، چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 وە توانایی كەمكردنەوەیی چەوری ترایگلیسرایدی هەیە بە رێژەیەكی زۆر.

Back to top button