نرخی نەوت به‌رز بوویه‌وه‌

ئه‌گه‌ر چى نرخی نەوت لە 48 سەعاتی ڕابردوودا لە هەڵبەز و دابەزێكی زۆردا بووە و سەرەڕای ئەوەی كە بەرزترین نرخی لە دوو هەفتەی ڕابردوو تۆمار كرد، ئەمڕۆ هه‌ینى چوارى كانوونى دووه‌م، نرخى نه‌وت دووبارە ڕووی لە به‌رزبوونه‌وه‌ كردەوە.

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كرد و سەرووی نیو دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێكی دابەزی، هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە 54 دۆلار و 30 سەنت فڕۆشرا.

بەگوێرەی “DAILYFX” نرخی نەوتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چوارى كانوونى دووه‌م، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی دنیادا به‌م نرخه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كراوه‌:

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا 47 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌، و هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 56 دۆلار و 13 سه‌نت فرۆشراوه‌.

 

Back to top button