کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ ھەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆك ئاسمان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا لە ئاسماندا.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.

  

Back to top button