له‌خولی ئیتاڵی یانه‌ی ناپۆلی و لازیۆ رووبه‌رووی یه‌كترده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ 5/11/2016 له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌فته‌ی دوانزه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌ی ناپۆلی و یانه‌ی لازیۆ یاری ده‌كه‌ن.

یاریه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10:45 خوله‌ك به‌كاتی هه‌ولێر له‌ نێو یاریگای سان پاولۆ (ناپۆلی) ئه‌نجامده‌درێت.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناپۆلی به‌ شێوازی (4-3-3) له‌ نێو یاریگادا یاری بكات، كه‌ئه‌مه‌ش شێوازیكی كۆنی ئه‌و یانه‌یه‌یه‌ بۆ ئه‌و یاریانه‌ی كه‌ گره‌وی بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.

یاریه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ناوبژیوانی به‌ره‌چه‌له‌ك هوله‌ندی ئه‌نتۆنیو داماتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌یه‌كێكه‌ له‌ ناوبژیوانه‌كانی یاریه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

Back to top button