لاهوور جەنگی فه‌زاحه‌تێكی گەورەی تووشی یەکێتی کردووە..

پاش ئەوەی ئه‌كبه‌ر سه‌رخێل حاجی رۆسته‌م کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ گه‌رمیان بە فەرمانی لاهوور جەنگی و لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتیه‌وه‌ دەستگیر کرا، پارتیش هاتە دەنگ و بێدەنگی لەم ڕەفتارە نەکرد، میدیاکانی ئەو حزبە چیرۆکی جۆراوجۆر بۆ پەردەپۆشکردنی زیادەڕۆییەکەی لاهوور جەنگی دەدەن.

ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە کەمێک لەمەوبەر چیرۆکی دەستگیرکردنی سەرخێڵ ئەکبەر حاجی ڕۆستەمی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ناوبراو دوو هەفتە لەمەوبەر، هێرشی کردووەتە سەر ماڵی مامی و شەڕ لە نێوانیاندا درووست بووە و بەو هۆیەوە پۆلیسی گەرمیان دەستگیری کردووە و دەشڵێن ”تائێستاش لە زیندانە“. لە کاتێکدا پێشتر هەمان ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی ئاشکرای کردبوو کە نووسراوی ئازادکردنی سەرخێڵ ئەکبەر بە کەفالەت کراوە، بەڵام دژە تیرۆری یەکێتی دەستێوەردانی کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ سلێمانی.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕەکانی (سی ئێن ئێن)ی سەر بە یەکێتی چیرۆکێکی دیکەی لەسەر زاری عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە بڵاو کردووەتەوە و ئەمجارە هۆکاری دەستگیرکردنی سەخێڵ عەلی ئەکبەری بۆ ماددەی ٤٣٠ی یاسای سزادانی عێراقی گەڕاندووەتەوە کە گوایە لەسەر هەڕەشەکردن لە مامی دەستگیر کراوە.

ماڵپه‌ری (ڕه‌چله‌كێن)ـی سه‌ر به‌نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لییش بڵاوی كردۆته‌وه‌ و ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بێ بنه‌ماو دوور له‌ خانه‌وه‌ی حاجی ڕۆسته‌م كه‌سێكی ئاست نزم هه‌واڵه‌كه‌ی دارشتووه‌ به‌ناوی خۆیان كه‌ گوایه‌ خانه‌واده‌ی سه‌رخێل ڕونگرنه‌وه‌یان داوه‌ به‌ڵام له‌ بنه‌ره‌تدا وانیه‌.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ماڵپەڕی (میللەت)ی سەر بە لاهوور جەنگی، یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریش، چیرۆکەکەی بە پێی ڕەفتاری خاوەنەکەی داڕشتووەتەوە و ئەمجارە بە هەمان شێوە بە مانشێتێکی گەورە لەسەر زاری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە نووسیویەتی: ”كادیرەكەی پارتی لەسەر دزی و هەڕەشەکردن دەستگیركراوە“ و ئەو ماڵپەڕەش پشتی بە ماددەی ٤٣٠ی یاسای سزادانی عێراقی بەستووە لە کاتێکدا تاوانەکانی دزی و هەڕەشەکردن بە تەواوەتی دوو ماددەی یاسایی جیاوازیان هەیە.

چاودێران پێیانوایە کە ئەم شڵەژانەی میدیاکانی یەکێتی بەهۆی ئەوەوەیە کە لاهوور جەنگی زیادەڕۆییەکی گەورەی لە ڕەفتارەکانیدا کردووە و ئامانجەکانی خۆی لە تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، لە ڕێگەی دەزگا ئەمنییەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە بەدی دەهێنێت، بۆیە میدیاکانی یەکێتی هەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدەن.

 

Back to top button