ترەمپ بۆ بەرپرسانی عێراقی نەدی ئاشکرا دەبێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێش چەند ڕۆژێك سەردانی عێراقی كرد و بێ ئەوەی چاوی بە بەرپرسانی عێراقی بكەوێت گەڕایەوە.

دكێتۆر موزەفەر قاسم پسپۆڕ لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە وتارێكدا ھۆكاری بە نھێنی ئەنجامدانی سەردانەكەی ترەمپ و نەدیتنی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران دەخاتە ڕوو لە سێ خاڵدا كە بریتین لە
١-ترەمپ متمانەی بە سەركردە عێراقیەكان نەبووە و نەیویستوە شەرعیەتیان پێبدات
٢-ترەمپ بەو سەردانە ئەو پەیامەی گەیاند كە ھەر وڵاتێك سەربازی ئەمریكی لێبێت دەتوانێت بێ پرس سەردانی بكات
٣-ترەمپ ویستی ھێزی خۆی و لاوازی سەركردە عێراقیەكان بخاتە ڕوو “.

ئەو پسپۆڕە لە بەشێكی تری وتارەكەدا باسی لە بێ متمانەیی و گەندەڵی بەرپرسانی عێراق دەكا و پێی وایە ئەوان لەو ئاستە نین كە دیداریان لەگەڵ ساز بكات

Back to top button