شانـدێکی ئــەمریکا هەماهەنگی لـەگەڵ تــورکیا دەکات بــۆ کشانەوە لــە ســوریا

جــۆن بـۆڵتۆن ڕاویــژکاری ئاسایشی نەتـەوەیـی ئـەمریکا ئاشـکرای کــرد له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی به‌م زووانه‌ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات ،به‌مه‌به‌ستی هەماهەنگی كردن له‌ باره‌ی کشـانەوەی هێزەکانی ئــەمریکا لــە ســـوریا و رێكاره‌كان بۆ ڕێگریكردن لــە سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و پاراسـتنی هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ جه‌نگی تیرۆردا و دژی تیــرۆریش بـەردەوام دەبین”.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا، لە تویتێکدا کە لەهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگه‌یاندووه‌ :” سبەی سەردانی ئیسرائیل و تورکیا دەکەم بۆ ئەوەی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بکەم”.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به‌یاوه‌ری هــەر یــەکە لــە سـەرۆکی ئـەرکان جۆزیف دانفـورد و جێمس جێفری نێـردراوی سـەرۆکی ئـەمریکا لــە ســوریا سه‌ردانی ئـــەنقەرە  ده‌كات .

هه‌روه‌ها مایـك بـۆمبیـۆی وەزیری دەرەوەی ئـەمریکا ده‌ڵێت:” ئێمه‌ گــەرێنتیمان دەوێـت کـە هێزەکانی تــورکیا پاش کشـانەوەی ئــەمریــکا له‌ سوریا کـوشتارگە دژی کــوردەکان ئــەنجام نــەدەن”.

تــورکیا بــەردەوامە لـە ناردنی هێــزی زیاتر بــۆ ســنوری ســـوریا نزیك شـــاری ئـــۆرفـە بــۆ ئەوەی بگـاتـە لیــوای 20 ی تانك لــە ناوچــەی خـەلیلیــە و چاودێــران وای بــۆ دەچـــن کە هێـزەکانی تورکیـا بـە هەماهەنگی ســـوپای ســوریای ئازاد بــەنیازی دەسپێکـردنی چالاکی ســـەربازیـــن لــە باکـوری ســـوریا .

سه‌رچاوه‌ : جه‌زیره‌ نێت

Back to top button