فەرماندەی ھێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئێران ھەڕەشە دەكات

لە وتارێكیدا فەرماندەی ھێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران محمد عەلی جەعفەری ڕایگەیاند دەبێت ئێران سیاسەتی بەرگری وازلێبێنێت و ڕێگەی ھێرش كردن بگرێتە بەر دژی نەیارەكانی لە دەرەوەو لە ناوخۆی وڵاتیش بە توندی ڕوبەڕوی فیتنەكان ببێتەوە.

جەعفەری ئاماژەی بە گرتنە بەری (جەنگی ھێز لێبڕ) الحرب الوقائیة كردووە و پێی وایە چیتر نابێت ڕێ بدرێت دوژمنەكانی ئێران ھەر كاتێك بیانەوێت لە بەرژەوەندیەكانی تاران بدەن.

ئەم وتانەی جەعفەری لە كاتێكدایە دۆخی ناوخۆیی ئێران ناجێگیرەو ھاوڵاتیانی ئێران لە ژێر باری قورسی ئابوری و سیاسیدان

Back to top button