رۆژنامەیەكی جیهانی خاڵێكی رێكەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر موسڵ ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
رۆژنامەی تێلێگراف، خاڵێكی رێكەوتنی دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی موسڵی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئاشكرا دەكات و دەلێت لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە رێكەوتنێك لەنێوان هەرێمی كوردسان و بەغدا بە شایەدی ئەمریكا كراوە، دەلێت لەو رێكەوتنەدا،ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌ یارمه‌تی رۆژئاوا‌ به‌ وریاییه‌وه‌ دارێژرا. هێزه‌كانی عێراقی به‌ڵێنیان داوه‌ رێز له سه‌روه‌ری خاكی كوردستان بگرن و  له‌ به‌رامبه‌ریشدا پێشمه‌رگه‌ به‌ڵێنی داوه‌ ناچێته‌ ناو موسڵ.
 
رۆژنامەكە ئەم زانیاریەی لەزاری مایك نایتس له‌ ئه‌نستیتۆی واشنتۆن گواستۆتەوە، دەلێت بەپێی ئەو رێكەوتنە كورد بەشداری كردووە لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەلێت چونكه‌ كورد حه‌زی له‌وه‌ نییه‌ هه‌ڵه‌ی ساڵی 2003 دووباره‌ بكاته‌وه‌.
 
 
هەر بەگوێرەی راپۆتە شیكار و هەواڵیەكانی رۆژنامەی جیهانی نهێنی سەركەوتنی سوپای عێراقی بۆتە بابەتی شكاری ناوەندەكانی جیهان و لەو لایانەوە رۆژنامەكان ئەوەیان بڵاو كردۆتەوە، كە هۆكاری سەركەوتنی سوپای عێراقی لە ئەنجامی پشت گرتنی پێشمەرگەوە دێت، دەلێن ئەگەر پێشمەرگە لەپشتی سوپای عێراقی نەبێت ئۆپەراسیۆنەكانی رزگار كردنی موسڵ بەم شێوەیە نابن، چونكە سوپای عێراقی متمانەی تەواوی بە پێشمەرگە هەیە و پشتیوانی پێشمەرگەش هۆكاری پێشرەویەكانی سوپای عێراقە.
 
Back to top button