ئەم گیراوەیە شێرپەنجە لەناودەبات

لەنوێترین توێژینەوەدا پزیشکێکی ڕووسی بەناوی دکتۆر “ھریستۆ مەرمەرسکی” باس لە خواردنێک دەکات کە لە چێشتخانەی ھەموو ماڵێکدا ئاسانە دروستکردنی، ئەم خواردنە یارمەتی لەناوبردنی شێرپەنجە دەدات.

 

ئەم گیراوەیە بێجگە لەوەی شێرپەنجە لەناو دەبات، کۆمەڵێک سوودی تەندروستی تریشی ھەیە، لەوانەش:

1- یادەوەری بەھێز دەکات.

2- جگەر و گورچیلەکان پاک دەکاتەوە.

3- تەندروستی دڵ باشدەکات.

4- دژی جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت.

5- موولوولەکانی خوێن پاک دەکاتەوە.

6- سیستەمی بەرگری جەستە بەھێز دەکات.

7- باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ چاک بوونەوەی ھەموو جۆرەکانی شێرپەنجە.

 

کەرەستەکان:

1- ١٥ لیمۆ

2- ١٢ دەنک سیر

3- ٩٩٠ گرام ھەنگوینی خۆماڵی

4- ٤٠٠ گرام گوێز

5- ٤٠٠ گرام چەکەرەی گەنم (گەنم لە ئاودا دابنێ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر تاوەک چەکەرە دەکات و پاشان بیپاڵێوە و گەنمەکە و چەکەرەکەی پێکەوە بەکاربھێنە بۆناو تێکەڵەکە)

 

شێوازی ئامادەکردن:

1- دەنکە سیرەکان توێکڵ بکە و پاشان لەگەڵ گەنمەکە و گوێزەکە تێکەڵیان بکە و بیانھاڕە.

2- پێنج لیمۆ لە ڕەندە بدە بە توێکڵەوە و ١٠ لیمۆکەی تر ئاوەکەی بگوشە تێکەڵی کەرەستەکانی تری بکە.

3- پاشان ھەنگوینەکەی تێکەڵ بکە بەڵام دەبێت ئەم گیراوەیە بە کەوچکی دار تێکەڵ بکرێت.

4- لە قوتوویەکی شوشەدا گیراوەکە ھەڵبگرە لەناو بەفرگردا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

 

شێوازی بەکارھێنان:

1- دوای سێ ڕۆژ دەتوانیت دەست بکەیت بە خواردنی ئەم تێکەڵەیە، سەرەتا ١-٢ کەوچکی چێشت نیو کاتژمێر پێش نانی بەیانی بخۆ لەگەڵ پێش خەوتن.

2- گەر شێرپەنجەت ھەیە باشترە ھەر دوو کاتژمێر جارێک ١-٢ کەوچک بخۆیت.

 

Back to top button