ئایا خواردنی ئەسبرین بەبەردەوامی زیانی ھەیە

زانایان ڕایانگەیاند: خواردنی ئیسبرین بەبەردەوامی و ڕۆژانە، مەترسییەکانی شێرپەنجەی پێست لای ڕەگەزی نێر زیاد دەکات.

لەوبارەیەوە پێگەی “Science Daily” بڵاویکردەوە، زانایان دوای پشکنینی ٢٠٠ ھەزار حاڵەت لەنێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٨٩ ساڵ، گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەو ھیچ یەکێکیان تووشی شێرپەنجەی پێست نەبوون، بەشێکیان دواتر ڕۆژانە بۆماوەی ساڵێک زیاتر ئیسبرینیان خواردووەو بۆماوەی ٥ ساڵیش چاودێری باری تەندروستیان کراوە.

دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ئیسبرینیان بەبەردەوامی خواردووە مەترسییەکانی توشبوونیان بەشێرپەنجەی پێست زیاتر بووە، بەڵام ئەم حاڵەتە لە ڕەگەزی مێ دا تێبینی نەکراوە.

لەوبارەیەوە بیاتریس ناردون یەکێک لە توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە، شیکردنەوەی بۆ ئەم حاڵەتە کردووەو دەڵێت: پیاوان بڕێکی کەمتر لە ژنان ئەنزیماتی بەرگری لەش دەردەن کە پێی دەوترێت “سوپەر ئۆکسید دیسمیوتاز کاتالاز”.

Back to top button