ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە لە چین داواكاری پێ دەگات

 

یانەی گوانگزۆی چینی داوای لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كردووە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای زستانەدا ئەستێرەیەكی تیپەكەیان پێ بفرۆشن.

ماڵپەڕی (گۆڵ)ی جیهانی بڵاوی كردەوە: یانەی گوانگزۆ هیواخوازە لەم مانگەدا گرێبەستی یاریزانی بەڕازیلی مالكۆم بەدەستبێنێ.

ماڵپەڕەكە ئاشكراشی كرد كە دەستەوارەكەی یانە چینییەكە بۆ یانەی بەرشەلۆنە برێتییە لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

هەوڵەكانی یانەی گوانگزۆ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مالكۆم بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئالانە كە نزیكە پەیوەندی بە یانەی گەلەتەسەڕای توركییەوە بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە مالكۆم لە دۆخی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە رازی نییە بەهۆی كەمی بەشدارییەكانی لە یارییەكاندا ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر بانگهێشتكردنی بۆ ریزی هەڵبژاردەی بەڕازیلی بۆ یارییەكانی جامی كوپا ئەمەریكا كە بڕیارە ئەمساڵ هەر لە وڵاتەكەی خۆی بەڕێوەبچێت.

ئەگەر مالكۆم سەركەوتووبێت لە گواستنەوەی بۆ یانەی گوانگزۆ ئەوا پەیوەندی دەكاتەوە بە هاونیشتمانەكەی پاولینیۆ كە پارساڵ لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە یاریی دەكرد.

جگە لە یانەی گوانگزۆ، مالكۆم هەروەها داواكارییەكی تریشی لە یانەی ئێڤەرتۆن پێگەیشتووە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو توانیبووی گرێبەستی مالكۆم بە بەهای 41 ملیۆن یۆرۆ بەدەستبێنێ.

Back to top button