ئەمریکا جێگرەوەی برێت مەگۆرکی دیاری کرد

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا ھاتووە، جێمس جێفری كە نوێنەری ئەمەریكایە لە سووریا، لە شوێنی برێت مەكگۆرك، دەبێتە نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا لە ھاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش.

دوای دەست لەكاركێشانەوەی جیم ماتیس، وەزیری بەرگری، لەبەرامبەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ كشاندنەوەی ھێزەكانی ئەو وڵاتە لە سووریا، مەكگۆركیش دەستی لەكاركێشایەوە. دوای ئەوەش ترەمپ لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو مەكگۆرك ناناسێت و لە ساڵی 2015 لەلایەن ئۆباماوە دیاركراوە.

ئەمڕۆ شەممە 5-1-2019، رۆبێرت پاڵادینۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، جێیمس جێفریی دیپلۆماتکار، ئەرکی نێردەی تایبەتیی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەگرێتە ئەستۆ.

هەروەک رۆبێرت پاڵادینۆ رایگەیاندووە، جێیمس جێفری بە هەماهەنگیی ”هاوپەیمان و هاوبەشەکان“ی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەبێ هیچ زیانێک بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، سەرپەرشتیی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکات.

دووشەممە 31/12/2018، برێت مەکگۆرك لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی، راگەیاند.

Back to top button