کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە کاتەکانی شەودا ھەیە، ھەروەھا ئەگەری بەفربارینێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەیە.

     

Back to top button