گۆڕان دڵی هەر لای رێكەوتنەكەی پارتیە و ناكشێتەوە لەحكومەت

خواكوڕك
لەپاش كۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كە ئەمڕۆ 5ی 11ی 2016 لە گردەكەی ئەو حزبە ئەنجام درا، بڕیاریان نەدا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكشینەوە، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە كە بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێكەوتنی پارتی بەرنابێت.
 
مەنسوڕ ئەنوەر، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەپاش كۆتای هاتنی كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، تەوەری كۆبوونەوەی جڤاك بەشێوەیەكی گشتی لەسەر كشانەوەی گۆڕان بووە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند كە مشاوەرەیان بەهەموو مەكۆكانی گۆڕان كردووە، كە دەیانەوێت گۆڕان بەكەمترین زیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێنەوە.
 
 
هەروەها ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی گۆڕان گوتی،جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان نه‌ له‌ ئێمه‌ قبوڵ ده‌كات و نه‌ جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌حزبه‌كانیان قبوڵ ده‌كه‌ن دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ گوتی جارێ بڕیارمان نەداوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكشێینەوە، بەڵام پرسی كشانەوەمان تەوەرێكی گرنگی گفتوگۆكەمان بووە، بێگومان لە كۆبونەوەی نێوان جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بۆچوونی جیاواز لەسەر كشانەۆەی گۆڕان لە حكوومەت هەبووە.
 
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە گۆڕان دەستی لەرێكەوتنی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرنابێت، دەلێن ئەگەر گۆڕان پاش ئەو هەموو كاتە بریاری كشانەوەی نەداوە لەو حەزە ئیداری و سیاسیەی گۆڕانەوە دێت كە لەرێكەوتنی پارتی و گۆڕان دا كراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت مەگەر نا دەمێكە پارتی گۆڕانی لەحكومەتی دەركردوە، مانەوەشی بەو هەموو رەخنەیە بەمانای مانەوەی دڵی گۆڕانە لە رێكەوتنەكە نەك شتی تر.
Back to top button