لە کەرکووك فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فەرماندەیەکی کورد دەردەچێت

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شێرزاد مارف فەرماندەی پێشووی پاسەوانی دامودەزگاکان ده‌رده‌چێت، پێش خیانه‌تی  ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، کە گرووفێکی خیانەتکاری ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شارەکەیان رادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد، فەرماندەی پاسەوانی دامودەزگاکانی کەرکووک بوو.

دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، زۆرینەی بەرپرسانی کورد لە کەرکووک لەسەر کارەکانیان دەرکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بەشێکیان دەرکراوە.

ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کەرکووک کەوتە دەست هێز و میلیشیاکانی عێراق، دواتر کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیار و شێخ جەعفەر لەگەڵ چەندان سەرکردەی باڵای دیکەی یەکێتی، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە گرووپێکی نێو حزبەکەیان ”خیانەت“یان کردووە و ڕێککەوتنی ژێر بە ژێریان لە پێناو دەستکەوتی تایبەتی کردووە و ناوچەکەیان ڕادەست کردووە.

 

Back to top button