سێ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تیپه‌ڕیووه‌و یه‌كێتی ڕێگره له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ دا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/parte-and-yakete.jpg)
سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی كوردستان داوای په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ن. یەکێتی چاوی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنێكی تازه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان .
ئێستا سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕیووه و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان یەکەم هەنگاوی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەبێت، بەڵام فراکسیۆنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن .
بەپێى زانیاریيەکان، بەم نزیکانە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە، رێکنەکەوتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهینانی كابینه‌ی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی، کە دەیەوێت لەگەڵ پارتی لەسەر کەرکووك و بەغدا و پۆستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەک پاکێج بێت.