هاوپه‌یمانێتی نه‌سر : عه‌بادی ناچێته هه‌ولێر و به‌رگری لێ ده‌كه‌ین
ره‌شید عه‌زاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی نه‌سر له‌باره‌ی دۆخی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “بغداد الیوم”ـی رایگه‌یاند: “حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له به‌غدایه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و به نیاز نییه بچێت له هه‌ولێر دابنیشێت”.
ره‌شید عه‌زاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی نه‌سر ده‌ڵێت :” سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر ئه‌وه‌نده په‌رله‌مانتاری هه‌یه بیپارێزن و به‌رگریی لێبكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نییه”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر ده‌شڵێت: “ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن عه‌بادی و خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه هه‌ولێر داده‌نیشن، چونكه له راستیدا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، كڕینی خانوویه‌ك له هه‌ولێریش بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بژی هیچ زیانێكی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت”.
ره‌شید عه‌زاوی گوتیشی :” هیچ فشارێك له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق نییه و پێویسته میدیاكارانیش به‌و شیوه‌یه بابه‌ته‌كه گه‌وره نه‌كه‌ن “.
دوای ئه‌وه‌ی ھێزێكی پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ههلیانكوتایه سه‌ر ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ،ده‌نگۆی بڵاو بونه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو بلاوكرایه‌وه كه ماڵه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر ،به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له هه‌ولێر ئه‌و زانیارییانه‌ی پشت ڕاست نه‌كرده‌وه .