سلێمانی به‌شه‌وان پاسی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌وێته‌ كار

بڕیاربوو ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی پاسی مۆدێل بەرز بەشەو ‌و رۆژ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بكه‌ونه‌ كار ،بەڵام بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ده‌ڵێت: بەهۆی كۆمەڵێك گرفتەوە، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە کەوتە ساڵی 2019.

سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی راگەیاند: “لەم هەفتەیەدا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆیی دەكەین كە بڕیارە پاسی مۆدێل بەرز بۆ سلێمانی دابین بكات، ئیشكردنی ئەو پاسانە بە رۆژ بەتەنیا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود بەهەردوو راستەكەدا دەبێت ‌و بە شەوانیش دوای تەواوبوونی كاری پاسی گەڕەكەكان دەكەونە كار و بەپێی پێویستی لەسەرجەم ناوچەکانی شاردا كاردەكەن”.

سەبارەت بە نرخی گواستنەوەی سەرنشین ‌و كاركردنیشیان تاوەكو كاژێر چەند دەبێت؟ بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی گوتی: “پاسەكان تاوەكو كاژێر 2ی بەرەبەیان كاردەكەن ‌و نرخیشیان 500 دینار دەبێت، مەرجی ئەوەشیان بۆ دادەنرێت كە بەپێی وەرزەكان، گەرمی ‌و ساردی ئۆتۆمبێلەكانیان کار پێبكەن”.

Back to top button