ئهمهل جهلال : کوردستان سیخناخکراوە بە یاسا و توندوتیژی ژنان له زیادبووندایه
سەرباری دەرکردنی یاساو هەبوونی دامەزراوەگەلێکی تایبەتمەند بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرهتان، بەڵام هێشتا توندویژی و زەبروزەنگی خێزانی دژ بە ژنان بەردەوام هەم لەعێراق و هەمیش لە هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە.
ئەمەل جەلال ئەندامی باڵای ئهنجومەنی کاروباری خانمان ڕایگهیاند:” کوردستان سیخناخکراوە بە یاسا ، بەڵام عیبرەت لە جێبەجێ کردنەکەیدایە، لاوازی لەجێبەجێکردنی هەندێک یاسا وادەکات بەهای یاساکان بچێتە ژێر گومان و پرسیاری گەورەوە.”
ئەندامهكهی باڵای ئهنجومەنی کاروباری خانمان له بارهی تۆڕه كۆمهڵایهتیهكانهوه گووتی :” “ئەوەی کە پارەشی نیەو ئەوەی کە نانیشی نیە بیخوات، ئالودە بووە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هاوكاتیش قەیرانی سیاسی و دارایی کەشێکی ناتەندروستی بەرهەمهێناوە کە تاکەکەسی توشی نائومێدی کردووە، ئەم بێزاری و نائومێدی و بێکارییە وایکردووە کە زۆرجار رەفتار و بەریەککەوتنەکانی بە زیانی خۆی و بەرامبەرەکەی تەواوبێت.”
لە کوردستاندا 5 شێڵتەر بۆ بهرهنگاربونهوهی توندوتیژی دژی ژنان هەیە، چهندین بەرێوبەرایەتی بەڕەنگاربوونەوەی تری توندوتیژی هەیە و هیڵی بهردهوامی خێرا 119 هەیە كه لەهەر شوێنێکی كوردستاندا بەردەوام کاردەکات هەم بۆ رێنمایی هەم بۆ فریاکەوتنی ئەو کچ و ژن و خێزانانەی کە رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.”