په‌یه‌ده به بریاری حیزبه كوردستانیه‌كانی ڕۆژئاوا ڕازی بوو
ئەمڕۆ شەممە 5-1-2019، هاوسەرۆکایەتیی لێژنەی کاروباری حزبە سیاسییەکانی لە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رێگا بە حزبە کوردستانییەکان دەدرێ نووسینگە و بارەگا لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بکەنەوە.
لێژنەی کاروباری حزبە سیاسییەکانی لە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت :” ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ـی كانوونی دووه‌می 2019 بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندی ئەو بڕیارە بن”.
لێژنەی کاروباری حزبە سیاسییەکانی لە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن پارتی یه‌كێتی دیموكرات ( په‌یه‌ده ) وه به‌رێوه ده‌برێت ، ئەو بڕیارە لەبەر ”بەرژەوەندیی نیشتمانی و داوای کۆنگرەی نیشتمانیی کوردی (کەنەکە)“ و بۆ رەخساندنی بارودۆخی گفتوگۆی لایەنە سیاسییە کوردییەکان و یەکخستنی هەنگاوەکان، دراوە.
مانگی ئاداری 2011 هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كشانه‌وه‌و شه‌ڕی ناوخۆ له سوریا ده‌ستی پێكردو پەیەدە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و رێگای بە هیچ حزبێکی دیکە نەدا بارەگا بکاتەوە و ئەندامانی زۆربەی حزبەکانی دەستگیر دەکرد.
چه‌ندێن جار حزبە سیاسییە کوردستانییەکانی رۆژئاوای کوردستان داوایان لە پەیەدە دەکرد ئازادیی کاری سیاسی بڕەخسێنێت، بەڵام پەیەدە بەردەوام بوو له په‌لاماردان و گرتن و ڕاوه‌دونانی ئەندام و سەرکردەی حیزبه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.