په‌كه‌كه‌ په‌یامێك به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌دات

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە 17-10-2014 لە سلێمانی دامەزراوە و چالاكییه‌كانی له‌ سنوری شاری سلێمانی و ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دایه‌ ،به‌لام دوای ئه‌وه‌ی ئاسایشی یەكێتی بڕیاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی خسته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه‌ گروپێكی سیاسی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌یه‌ داده‌خات، کە بەرئەنجامی ڕێککەوتنێکی نهێنیی نێوان یەکێتی و تورکیا بوو لە دژی پەکەکە.

د. ئەبوبەکر مەجید، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە گرووپێکی سیاسیی سەر بە پەکەکەیە ڕایگه‌یاند:”ئێمە چەند جارێک بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکێتی قسەمان کردووە و پێمان گوتوون، قەبووڵکردنی داواکارییەکانی تورکیا ئەگەر زەرەری بۆ تەڤگەری ئازادی ھەبێت، دوو ئەوەندە زیانی بۆ یەکێتی دەبێت“.

ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی گوتی :” باڵێكی یەکێتی فشار خستنە سەر تەڤگەری ئازادی (گرووپەکانی سەر بە پەکەکە) پێ ناخۆشە. گوتیشی: ”بەشێک لە بەرپرسەکانیان دەڵێن فشارێکی زۆرمان لەسەرە، بەڵام لەناو یەکێتیدا ناکۆکی و ململانێ و باڵباڵێنێکی زۆر ھەیە، بۆیە بەشێکی یەکێتی لەگەڵ ئەو ھەڵوێستە دان کە بەرامبەرمان گیراوەتە بەر، بەڵام خۆشیان دانیان بەوەدا ناوە و دەڵێن، ئێمە قازانج لەم ھەڵسوکەوتە ناکەین“.

هاوكات جەمیل بایک له‌ نامەیەکی نهێنیدا كه‌ ئاراستەی بنەماڵەی تاڵەبانی کردووە و تێیدا هۆشداریی توندی پێ داون و هەڕەشەی لێکردوون کە ئەگەر لەو ڕەفتارانە بەردەوام بن، ئەوا پەکەکە هێزەکانی خۆی دەجووڵێنێت و لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانێت گردی دەباشان و قەڵاچۆڵان كۆنترۆل بكات .

Back to top button