یهكێتی پیاوانی كوردستان :خۆكوشتنی پیاوان لەساڵى 2018 زیادیكردووه
یەکێتی پیاوانى کوردستان ئامارى ساڵى 2018 ى بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئامارهكهی یهكێتی پیاوانی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٨دا ٥٥٨ سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆمارکراون کە ٣٩ حاڵەتی دەرکردنی پیاوی بەتەمەن و ٥٧ خیانەتی هاوسەرگیری و هەروەها نۆ حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی تۆمارکراوە”.
یەکێتى پیاوانى کوردستان،له ئامارهكهی بۆ ساڵی 2018 دهڵێت :” ١٧٨ حاڵەتی دەستتێوەردانی کەسوکاری خێزان لە ژیانی هاوسەرگیریدا و ٣٦ حاڵەتی فشاری دەروونی و سێکسی، هەروەها هەشت حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی موچە و ٢٣١ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی منداڵ یان بێ بەشکردنی باوک لە بینینی منداڵەکانی هەبووە”.
له ئامارهكهی یهكێتی پیاوانی كوردستاندا ئەوەش خراوەتە روو كه لە ساڵى 2018 پێنج پیاو لەلایەن ژنانەوە و بە هاوکاری کەسانی تر کوژراون.
یەکێتى پیاوانى کوردستان لهبارهی خۆكوشتنی پیاوانهوه دهلێت: لە ساڵی رابردوودا لە کوردستاندا ١١٥ پیاو خۆیان کوشتووە کە زۆربەیان لە پارێزگای سلێمانیدا بووە کەبەم جۆرەیە :
لە پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەکانی ٤٥، پارێزگای هەولێر و شارۆچکەکانی ٢٣، پارێزگای کەرکوک و شارۆچکەکانی ١٨ و لە پارێزگای دهۆک ١٦ و لە پارێزگای هەڵەبجەش ١٣ پیاو خۆیان کووشتووە کە بەوەش خۆکوشتنی پیاوان لە ٢٠١٨دا لە چاو چوار ساڵی رابردوودا زیادی کردووە.
هەر بەپێی ئامارەکانى یەکێتى پیاوانى کوردستان ، لە ساڵی ٢٠١٤دا (٦٥) پیاو، لە ٢٠١٥دا (٦٩) پیاو، لە ٢٠١٦(٧٠) پیاو، لە ٢٠١٧(٧٤) پیاو و لە ساڵی ٢٠١٨دا رێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ (١١٥) حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان.