بۆچی وڵاتانی رۆژئاوا رێگرن لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی
كــورد لـە نێــوان بەرهەڵستی و بەرخــودانی دۆڕاوی یەكەم بـوون دەیان ســاڵە و ئـەگەر بـەدوای ڕوداوەكانی دروستـبوونی دەوڵـەتی كــوردی دا بڕۆیـن لـە مێژووی هاوچـەرخ دا دەبیـنیـن كە دارێكی شــاوڵی هـەبـووە لە نێـوان لایـەنـەكانی ڕۆژ ئاوا و ڕۆژهـەڵات و كــوردی ڕۆژ هـەڵات قــوربانی ئــەم سیـاسەتە بــووینـە و لێــرە دا بەكورتـی چەنـد هـەوڵێـكی كــورد دەخینـە ڕوو بــۆ دروستـبونی دەوڵـەت لـە مێژووی هاوچــەرخ ،
كــوردی ئێــران ..
پاش كۆتایـی جەنگـی جیهانی دووەم وبەهێـزی سـۆفییتی وای كــرد چاوی لـە كۆكردنەوەی زەوی زیاتـر و دروست كردنی چەنـد هەرێمێكی نامـەركەزی كە ســەر بـە سۆفییـت بن بـۆیـە كــوردانی ڕۆژهەڵات ئــەو دەرفـەتەیان قـوستەوە و قازی محەمەد لـەگەڵ جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی كۆماری مـەهابادیان ڕاگەیاند لـە ساڵی 1946 بـەڵام ئـەو پـەستانەی كە شــاە محەمەد بـەهلەوی شای ئێــران لــەسەر ئــەمریكای دروست كــرد چــونكە هاوپـەیمانی وی بــوو وای كرد ئـەمریكا پـەستان بخاتـە ســەر ســۆفییت بـۆ كشانەوەی هێـزەكانی لـە مهاباد و ڕێ خۆشكەر بـوو بــۆ ئـەوەی هێزەكانی ئێـران بەرەو مهاباد بچــن و كۆتایـی بـە كۆماری كوردستان بیـنن پاش 11 مانڴ لـە ڕاگەیاندنـی پاشــان لـەسێـدارەدانی قازی محەمەد لـە گۆڕەپانی چوار چــرا ساڵی1947 و پاشـەكشەی مستەفا بارزانـی و پێشـمەرگەكانی لـە مەهابادەوە بـەرەو چیـاكان ، لێــرەدا بەڕوونی بەدیاركەوت چــۆن سـۆفیێت پشـتی لـە هاوپەیـمانە كوردەكانی ئێرانی كرد بـەرامبەر چەند دەسكەوتێكی كــەم كە ئـەمریكا پێـی دا و ئـەمەش یــەكەم شكست بـوو بــۆ كــورد لـە مێژووی هاوچەرخ ،
كــوردەكانـی ڕێكـەوتنی جـەزائیر
…………………………………………
پاش ڕێكەوتنی هێلی تالـوك لە نێـوان عیراق و ئێران لـە 6 مارس ی ساڵی 1975 بـەئامادە بـوونی جێكری سەرۆكی عیراق سەدام حسین و شــای ئێران محەمەد ڕەزا بەهلەوی و بـە ســەرپەرشتی سەرۆكی جەزائیر هەواری بـۆمەدیان هــەوڵی خامۆش كردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی كورد بــۆ ســـەربەخۆیـی لە ئارادابــوو و هەوڵی زۆری بــۆ درا بــە پێشكەش كردنی هەندی لە سنووری ڕووباری عەرەب بەرامبـەر دەسبەرداری شــاە لـە پشتیوانی كوردانی عیراق و ئــەو كات كوردەكان دووبارە ڕوویان لە چیاكان كــرد و خەونـی دروستكردنی هەرێمێكی ســەربەخۆ لــە گۆڕنــرا و ئــەوەش دووەم خــەنجەری ژەهراویە ئێران لــە كــوردان بدات و قــوربانی یەكەمی ململانـی ناوچەكە تەنها كورد بـــوو پاش ئـەوەی هەزاران شەهید و زیـندانی و دەربەدەری دا ،
كــوردانی عـەبدولڵا ئـۆجەلان
…………………………………………
پاش دامەزراندنی pkk لـە باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا ئــۆجەلان لەشــەڕدابـوو لە بەرامبەر ســوپای توركیا لـە چیاكان لەساڵی 1984 تا نـۆەتەكانی سـەدەی ڕابـردوو و بـە دروستی ساڵی 1999 ئـەو كات ئــۆجەلان لە سـەفارەتی یۆنان لە نێـرۆبی دەستگیركرا و ئەمەش سێـیەم جارە كــورد پشتی لێ بكرێ لـە لایەن هاوپـەیمانـە ڕۆژ ئاواییـەكان و ببێتە قـوربانی ڕێكـەوتنی هەواڵگریـەكانی توركیا و وڵاتانی ناوچــەكە بـەمەش ئـۆجەلان بــووە پاروویەكی ئاسان لەدەسـت ڕژێمی توركیا و خەباتی چەندین ساڵەی بــووە ڕابردوویەكی بــێ ئـەنجام و دووبارە كــوردەكانی توركیـا ڕوویان لـە چیـاكان كرد لە نێـوان عیـراق و توركیا ،
كــوردانــی عیـــراق
…………………………………………
پاش پـەیمانی سیفـەر ساڵی 1920 لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتانی هاوپەیمان وا ڕێكەوتبـوون كە عوسـمانیەكان دەسبـەرداری هەموو ئـەو خاكانە بـن كە خەڵكەكەی بـە توركی نادوێــن ، ئەو كات عیراق ژێر دەستەی عوسمانیەكان بـوو بە كـوردەكانیشەوە بــۆیە زەعیـم شێخ مەحموودی حەفید ئەم هەڵی قـۆزتەو و دەولەتی كوردی لـە سلیمانی ڕاگــەیانــد ، بەڵام زۆری نەخایانـد وپاش شەڕ و جەنگی بریتانیەكان لــەگەڵ كوردەكان ئەو دەوڵەتەش ڕوخا و لە كۆتایی دا شێخ مەحموود بە دیل گیرا و نەفی كــرا ، و ئەوەش یەكەم جارە هاوپەیمانانی پشت لە كوردانی عیراق بـكەن ، و پەیمانامەی لـۆزان خەونی هەموو كوردانی عیراقی لە گۆڕنا بـۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و میراتی دەوڵەتی عوسمانی بەش كرا و عیراق بەر بریتانیا كەوت و ســوریا بەر فەرەنسـا ، پاشان مەلیك فەیسەل وەكو یەكەم مەلیك بۆ عیراق داندرا و لـە هەموو حكومەتەكانی دوایـی دا ناڕەزایی و بێ هەڵوێستی بەرامبەر دۆزی كورد هەر هەبووە لە كاتی یاسین هاشمی و رەشید عالی گەیلانی و نوری سەعید و تا ڕێكەوتنی 11 ئازار ئینجا كەمێك گــۆڕانكاری كرا ،
ڕیـفرانـدۆم و مافــی كــورد
…………………………………………
لـەگەڵ هـەبـوونی دژایەتی لە لایەن ڕژێـمی پێشـووی عیراق و ڕوداوەكانی ساڵانـی نۆەتەكان و پاشـەكشێ سـوپای عیراق لــە كوێـت و جەنكی كــەنداو دەرفەت هاتـە پێش كوردانی عیراق بــۆ ڕاپـەرینی سـەرتاسەری لـە هەر چوار شارەكەی كوردســـتان و پاشـان هێڵی 36 دانــرا لە لایـەن ئەمریكا بــۆ پاراستنی كوردەكان و یارمەتی دانیان بــۆ دامەزراندنی دەوڵـەتی ســەربەخۆ و بنیاتنـانی ژێــرخانێكی ئابـووری بـەهێــز ،
بــەڵام ناكـۆكی و شــەڕی ناوەخۆی ساڵانی 1994 _ 1998 وای كرد خـاكـەكەی دابەش بكرێت بــۆ هەرێمی تالیبانسـتان و هـەرێمـی بارزانیسـتان و یـەكەمیان خاوەن ئایدولۆجی ماركیسی بـوو و دووەمیان خــاوەن ئایدولۆجیای نەتـەوەیـی پارێــزگاری بــوو ،
پاش ڕوخانـی ڕژێـمی بەعس حیزبە كوردیەكان یەكگـر بـوون بـۆ سەرەتایەكی نوێ و دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی بەتایبەتی ئـەو كات حكومـەتی عیراق لە قـەیرانێكی دارایـی خراپ بـوو و شەڕی داعش بەرۆكی گــرتبـوو بــۆیە لـە 25 ئـەیلولی 2017 كوردەكان ڕیفراندومیـان ئـەنجام دا و ســەدا 92 ی هاوڵاتیـان دەنگیـان بـە بەڵێ دا بــۆ ســـەربەخۆیـی ،
حكومەتی هەرێمی كوردسـتان ڕایگەیانـد كە ئـەوان پابەندن بـە ئەنجامی ڕیفراندۆم و چاوەڕێی هەڵوێستی بـەغدان بــۆ دەستپێكردنی دروستكردنی دەوڵەتی كوردیـن و سـەرەتایە بــۆ گفتوگۆكردن لـەگەڵ بـەغدا نــەوەك ڕاگەیاندنـی یەكلایـەنەی ســەربەخۆ ،
بـەڵام حكومەتی ناوەندی عیراق ئەنجامی ڕیفراندۆمی ڕەتكردەوە و بـەنا دەستوری وەسفی كــرد و چەندیــن چاوپێكەوتنی ئەنجام دا لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ناوچەكــە بــۆ پشتگیری حكومەتی بەغدا و هەوڵدان لەگەڵ مەسعود بارزانی بــۆ ســڕكردنی ئـەنجامی ڕیفراندۆم ، حكومەتی ناوەند سەركەوتـوو بوو لە ڕێكەوتنی لـەگەڵ توركیا وئێران و سـوریا بــۆ پەستانــە ســەر هاوپەیمانــی كوردەكان و چەندیـن ئابلۆقــەیان خستە ســەر هەرێــم بـۆ ئـەوەی دەسبەرداری ئـەنجامی ڕیفراندۆم بــی بـەڵام بــێ ســـوود بــوو ، تا گەیشتە ئــەو ڕادەیـەی سـەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی هێزی ســەربازی بەكار بینـی دژی كورد و هەوڵی دا بەیانگەڕێنتـەوە سنووری سـاڵی 1991 بــەڵام كــوردەكان شـكستیان بــەو هـوڵـە نا ،
ئــەمەش بـووە خاڵێكی تــرە لە زنجیـرە یاریەكانی ڕۆژئـاوا دژی كـــورد و دووبارە بـوونە قــوربانی بەرژەوەندیـە هاوبـەشەكانی ڕۆژهەڵاتـی ناوەڕاســت ،،، بـــەڵام كــــــورد هــەر ماوە .
ســــــەرچـــــاوە ..
د . بـەشــار قــەدووری
نوسەر و شــرۆفەكاری سیـاسی
وەرگێـــــڕان ســـــــەباح ئاودەل