وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیاند
دوای ئەوەی لە مانگی 12ی 2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی كودستانی دابەشكرد, بە گوێرەی خشتەیەكی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی فەرمانبەرانی تەواوی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا 23ی مانگ دابەش دەكرێت..
بە گوێرەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری, لە ماوەی 16 رۆژی داهاتوو، واتا تا 23ی مانگ، مووچەی تەواوی فەرمانبەران لە وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش دەكرێت.
سبەی یەكشەممە 6 – 1- 2019
مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەش دەكرێت
دووشەممە 7 – 1- 2019
مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێ
سێ شەممە 8 – 1- 2019
وەزارەتی پەروەردە
چوار شەممە 9 – 1- 2019
وەزارەتی تەندروستی
پێنج شەممە 10 – 1- 2019
وەزارەتەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ،دارایی و ئابووری ، زیندانی سیاسی ، دابەش دەكرێت
یەك شەممە 13- 1- 2019
وەزارەتی خوێندنی باڵا
دووشەممە 14- 1- 2019
مووچەی كەمئەندامان و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
سێ شەممە 15- 1- 2019
وەزارەتی داد ، ئەنجوومەنی دادوەری
چوارشەممە 16- 1- 2019
وەزارەتی ئەوقاف ، سامانە سروشتیەكان
پێنج شەممە 17-1- 2019
مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن
یەك شەممە 20- 1- 2019
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری
دووشەممە 21-1- 2019
وەزارەتەكانی پلاندانان ، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن
سێ شەممە 22- 1- 2019
سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم
چوارشەممە 23- 1- 2019
وەزارەتی كشتوكاڵ ، دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای گشتی كاروباری مین.