وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەکات

 

دوای ئەوەی وەزارەتی درەوەی ئەمریكا رایگەیاند مایك پۆمپیۆ سەردانی هەشت وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات, وا بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا لە میانەی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیارە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات.
هەرەها میدیاكانی ئەمریكا راشیانگەیاندووە كە پۆمپیۆ بۆ تاوتوێكردنی پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی هەشت وڵات دەكات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Back to top button