سێشەممەی داهاتوو بەهۆی براكەی متمانە لە وەزیری پەروەردەی عێراق وەردەگیرێتەوە

 

ئەگەر چی پێشوتر وەزیری پەروەردەی عێراق نامەی دەست لە كار كێشانەوەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە, ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە بریارە لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی داهاتووی پەرلەمانی عیراق واژۆكۆبكرێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی متمانە لە شەیما حەیالی وەزیری پەروەردەی عیراق.
بەگۆێرەی سەرچاوەكە ژمارەیەك پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردوەتەوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری پەروەردە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە حەیالی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش كردوە چونكە برایەكی پەیوەندی بە رێكخراوی تێرۆریستی داعش ەوە هەیە و دەست لەكاركێشانەوەكەی حەیالی پێویستی بەرەزامەندی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەیە
لای خۆشیەوە پەرلەمانتار سامر زیبان رایگەیاند: گفتوگۆكردن لە وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری پەروەردە لە دانیشتنەكەی رۆژی سێشەممە تەنها پێویستی بە واژۆی 50 پەرلەمانتار هەیە .
پێشتر شەیما حەیالی وەزیری پەروەردەی عیراق بڵاویكردەوە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەی خستوەتە بەردەست عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەبەستی پەسەند كردنی
پێویستە بوترێت ماوەیەكە هەڵمەتێك دەستی پێكردوە كە رەخنە لەحكومەت دەگرن لەبەرامبەر دامەزراندنی شەیما حەیالی بە وەزیری پەروەردە لەكاتێكدا برایەكی حەیالی پەیوەندی بەهێزی بە تێرۆریستانی داعش هەیەەوە و یەكێكە لە سەركردەكانی ئەو رێكخراوە

Back to top button