ته‌نها یه‌ك ساڵ دوو ئیداره‌ی خه‌ڵكی سنوری سلێمانی به‌ته‌نه‌كه‌ یه‌كێتی ده‌رده‌كه‌ن

جارێكی تر به‌رپرسێكی پیاو كوژی شه‌ری ناوه‌خۆ و رۆژنامه‌كوژی گه‌رمیان، مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌لێت، ئێمه‌ لاریمان نیه‌ له‌ دوو ئیداره‌ی، ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی كه‌ هه‌ر رۆژه‌ و له‌ سه‌ر مایك جنێو هه‌ره‌شه‌ ده‌كات له‌ كادیر و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی خۆشی كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ یه‌كێتی له‌ هه‌ره‌شه‌كانی زیاد له‌ پێویسته‌ هه‌ره‌مه‌كی به‌ناو كه‌وتووه‌، چونكه‌ هه‌موو كه‌س ده‌زانێت یه‌كێتی نه‌ك ئیداره‌ی شارێك به‌ڵكو ئیداره‌ی حزبه‌كه‌ی خۆشی پێناكرێت”.

چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها پێیان وایه‌ یه‌كێتی پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌ لێدوانی له‌م شێوه‌ بۆش بكاته‌وه‌، ده‌بێت بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌، كه‌ ئێستا سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ زۆنی سه‌وزی جاران نیه‌، به‌ڵكو ئێستا ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ زۆنی ره‌نگه‌ جیاوازه‌كانه‌ كه‌ له‌یه‌كێتی جیابوونه‌ته‌وه‌ و باوه‌ریان به‌ یه‌كێتی نیه‌ و هه‌روه‌ها ده‌بێت یه‌كێتی و محموود سه‌نگاویه‌كان، له‌وه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌، كه‌ بریار ده‌ری دوو ئیداره‌ی له‌وه‌ دا نه‌ماوه‌ كه‌ یه‌كێتی بریاری لێبدات، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت یه‌كێتی 21 كورسیه‌كه‌شی به‌ پاڵدانی  ده‌رگای بنكه‌ی ده‌نگدان پر كردۆته‌وه‌، خه‌ڵكی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌له‌بجه‌، نه‌ك یه‌كێتی به‌ڵكو كۆی حزبه‌كانی تریشی بایكۆت كردووه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و بریاره‌ نیه‌، یه‌كێتیش ئه‌و حزبه‌ نیه‌ به‌زمانی محموود سه‌نگاوی ئیداره‌ی شاری پێ هه‌ڵسورێنرێت كه‌ خۆی ده‌لێت ئێمه‌ ده‌مووچاوێكی قێزاوین”.

یه‌كێتی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌وتی كه‌ركووك ده‌دزێت و دابه‌شی ده‌كات به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی. داهاتی ناوه‌خۆی سلێمانیش له‌سه‌ر به‌رپرسانی دابه‌ش كراوه‌، كۆی داهاتی نه‌وتی و گازی ئاماده‌ی سلێمانی سه‌دا 35ی كۆی داهاتی كوردستان پێك ده‌هێنێت، هیچ كه‌ناڵێك نیه‌ كه‌ یه‌كێتی تێیدا ئیداره‌ی ئابووری ئه‌م شارانه‌ی پێبدات، ئێران له‌ناو ئابلوقه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی چر دایه‌، به‌غداش ئه‌گه‌ر یارمه‌تی سلێمانی و ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌ی بدابا له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌یدا یان وه‌زیرێكی پێ ره‌وا ده‌بینی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هێزی یه‌كێتی هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نیه‌ كه‌ شه‌ڕی براكوژی بكات، یه‌كێتی باش ده‌زانێت نه‌ك شه‌ر بۆ ناكات، به‌ڵكو له‌ ده‌نگداندا ئه‌گه‌ر به‌ ئازادانه‌ بیت، بێ ته‌لاق پێخواردن بیت، ئه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ هه‌ر ده‌نگ به‌ یه‌كێتی نادات”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌لێن، ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وه‌ی له‌ بیر بێت ئه‌وكاته‌ی كه‌ مام جه‌لال رووی كرده‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر یه‌كخستنی ئیداره‌ی رێكه‌وتنی كرد، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ خۆپێشاندان و گوشاری خه‌ڵكی سلێمانی هیچ رێگایه‌كی بۆ یه‌كێتی نه‌هێشتبوویه‌وه‌و له‌كه‌لار و هه‌له‌بجه‌  قه‌لادزی خۆپێشاندان بوو دژی ئیداره‌ی یه‌كێتی له‌ سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ی، ئه‌وكاته‌ كه‌ یه‌كێتی یه‌ك یه‌كێتی و بریاری مه‌ركه‌زیشی هه‌بوو، مام جه‌لالیش مابوو، له‌ وه‌ها دۆخێك كه‌ نه‌ مام جه‌لال ماوه‌ و نه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا، یه‌كێتی سه‌دان باڵ و قوڵی هه‌یه‌ چۆن ده‌توانێت ئیداره‌ی ده‌ڤه‌رێك بدات، كه‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ره‌د كردۆته‌وه‌”.

محموود سه‌نگاوی ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت ته‌نها ساڵێك به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌ ته‌نه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌ریان بكه‌ن، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نه‌ما كه‌ یه‌كێتی به‌ناوی زۆنی سه‌وز و ده‌سه‌ڵاتداری خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌دیار ڤێلاكانیان و بازرگانی چه‌ك دا دانیشن و نانی ره‌ق و ئاو بخوات بریارش له‌ چاره‌نووسیان بدات”.

پشپۆرانی بواری یاساییش پێیان وایه‌ یه‌كێتی به‌ چ شه‌رعیه‌تێك ئیداره‌ی سلێمانی به‌رێوه‌ ده‌بات، له‌كاتێكدا خۆی خاوه‌نی 21 كورسیه‌ له‌كوردستان كه‌مینه‌یه‌، ناتوانێت له‌رووی شه‌رعیه‌تی یاساییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات بداته‌ خۆی، پارتی ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌په‌رله‌مان دروست بكات، به‌مه‌ش یه‌كێتی هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نابێت، ده‌چێته‌ خانه‌ی كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی له‌كوردستاندا ئه‌وكاته‌ش یه‌كێتی واژووی مه‌رگی ده‌كات نه‌ك ئیداره‌ی ئه‌و دوو ئیداره‌یه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له‌ ئێستادا زووتر نیه‌ پێكی ده‌هێنێت، بۆیه‌ چیتر زمانی هه‌ره‌شه‌ی دوو ئیداره‌ی دادی قاچاخچی و مافیاكان نادات به‌رده‌وام بن له‌ كوردستان”.

 

Back to top button