ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پەیامەكەی ترەمپ لە بارەی فرۆشتنی نەوت هۆشداریەك بوو بۆ ئێمە
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە دەركەوتنێكی میدیایی رەخنەی ئەوەی لە كورد گرت كە ئەو نەوتەی هەیە بە ئێرانی دەفرۆشێت هەروەها كورد دەپارێزێت لە باشور و رۆژئاوای كوردستان, ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند كە پەیامەكەی ترەمپ هۆشداریەك بوو بۆ ئێمە.
بلێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و هاوكات ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” پەیامەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداریەك بوو بۆ ئێمە لە بارەی فرۆشتنی نەوت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە یەكێتی دوای خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر لە كەركووك بە قاچاغ نەوتی كەركووك و دەوروبەری بە ئێران فرۆشتووە.