ڕۆناڵدینهۆ لەسەر قەرزارى سزا دەدرێت

تا دێت ژیان و گوزەرانى ڕۆناڵدۆینهۆى بەرازیلى و ئەستێرەى پێشووترى یانەى بەرشەلۆنە بەرەو خراپی دەڕوات و بەهۆى کەڵەکەبونى قەرزەکانیەوە سزایەکى توندى بەسەردا دەسەپێنرێت.

ڕۆژنامەى زە سەنى بەریتانى ئاشکرایکردووە بەهۆى کەڵکە بونى قەرزەکانیەوە دادگاى بەرازیل بە هەموو شێوەیەک چوونە دەرەوەو سەفەرکردن لە ڕۆناڵدینهۆ قەدەغە دەکات و ئەو یاریزانە بۆى نیە بەرازیل بەجێبهێڵێت، چونکە ئەو یاریزانە پێویستە لەسەرى بڕی ملیۆنێک و (750) هەزار پاوەند بداتە حکومەت کە بەهۆى سەرپێچیەکانیەوە بەسەریدا سەپێنراوە، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارییەى نەداوە، هەر بۆیە پاسپۆرتى تایبەتى خۆى لێسەندراوەتەوەو بەهۆشەیەوە نەیتوانیوە لە ڕێوڕەسمى دابەشکردنى خەڵاتەکانى گلۆب سۆکەر ئامادە بێت.ئەم یاریزانە بەرازیلە لەگەڵ ئەوەى

پێشتر یاریی بۆ چەندین یانەى گەورە ئەنجامداوەو سامانێکى زۆری پێکەوە نابوو، بەڵام لەم دواییەنەدا بە تەواوى مایەپوچ بووە هەژمارى بانکەکەى بە تەواوى کەمبۆتەوە کە بەشى پێدانەوەى هیچ قەرزێک ناکات، بۆ ئەوەى ڕۆناڵدینهۆ لەو سزایانە ڕزگارى بێت.

Back to top button