عەرەبانەیەكی زیرەك بۆ هەڵگرتنی منداڵ بەرهەمهێنرا

لەنوێترین داهێناندا بۆ یارمەتیدانی دایك و باوكەكان عەرەبانەیەكی زیرەك بەرهەمهێنراوە بەبێ ئەوەی دەستی لێبدەیت و پاڵی پێوە بنێیت بەپێی جوڵەی كەسەكە دەجوڵێت.

ئامێرەكە ناوی “سماڕتبی”ە، ئەم ئامێرە كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە یەكێك لەوانە هەبوونی هەستەوەرێكە دووری و خێرایی ئامێرەكە لە كەسەكەوە كۆنتڕۆڵ دەكات و لە پێش كەسەكەوە دەڕوات، لە هەمانكاتدا كۆمەڵێك تایبەتمەندی تری ناوازەی هەیە وەك پێدانی بوتڵێك شیری گەرم و داپۆشەرێكی ئۆتۆماتیكی لەگەڵ سپیكەرێك بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەكە بدات بە هێمنی بخەوێت.

سەرەڕای هەموو ئەمانەش كامێرایەك لەناو عەرەبانەكەدا هەیە و لە ڕێگەیەوە بەكارهێنەر دەتوانێت هەمیشە چاودێری منداڵەكەی بكات، هەروەها بەكارهێنەر دەتوانێت هەموو ئەم تایبەتمەندیانە لە ڕێگەی مۆبایلەكەیەوە بە هەردوو سیستەمی ” ئای ئۆ ئێس” و ” ئەندرۆید” كۆنتڕۆڵ بكات.

شایەنی باسە هەتا ئێستا ئامێرەكە نەكەوتۆتە بازاڕەوە، بەڵكو ئەوانەی كە ئارەزووی ئامێرەكە دەکەن دەتوانن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە داوای بكەن و بە نرخی 2هەزارو 700 دۆلار دەستیان بکەوێت.

Back to top button