بە 10 چركە سەرئێشە لەناو ببە
سەرئێشە حاڵەتێكی بێزار كەرە و زۆرجار لەبەر هۆكاری جیاجیای نەخۆشی و ئاسایی مرۆڤ تووشی دەبێت، شارەزایەكی چارەسەری سروشتی رێگەیەكی ئاسان بۆ رزگاربوون لە سەرئێشە لە ماوەی تەنیا 10 چركە دەخاتە روو.
دێڤید ریفی، چارەسەركاری سروشتی ئەمەریكایی چارەسەرێكی ئاسان و كاریگەر بۆ سەرئێشتە دەخاتە روو تەنیا لە ماوەی 10 چركە و دەڵێت، ئەو رێگایە پشت بە راهێنانێك دەبەستێت كە بۆ ماسوولكەی جوینی خۆراك، واتە ئەو ماسولكە ئەستوورەی دەكەوێتە نێوانی شەویلگەی خوارەوە و ئێسكی هەردوو روومەت.
زیاتر گوتی، ئەو ماسولكە رۆڵی گەورەی لە جوین و هاڕینی خۆراك لە دەم هەیە و دەركەوتووە كاتێك مرۆڤ هەست بە پەشۆكاوی و رارایی و توڕەیی دەكات، پاڵەپەستۆ لەسەر ئەو ماسولكەیە دەبێتە هۆی زنجیرەیەك كارلێكردن لە نێوان كۆمەڵێك لە ماسولكەكانی ناوچەی مل و سەر، ئەوەیش لە كۆتاییدا سەرئێشە دروست دەكات.
رێگەكەی ئەو چارەسەركارە سروشتییە باسی دەكات بۆ چارەسەری ئاسانی سەرئێشە بریتییە لە دانانی سەرە پەنجەكانت لەسەر ئەو ماسوولكەیە و بەهێواشی پاڵەپەستۆ بكە، ئینجا شەویلگەكانت تا دەكرێت بكەوە و دوای ئەوە جارێكی تر دایان بخەوە، ئەو كارە دووبارە بكەوە تا هەست بە حەسانەوەی ئەو ماسولكەیە دەكەیت، ئەوەیش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كاریگەری هەستكردن بە رارایی لەسەر ماسولكەكانی تریش و لاچوونی ئێشەكە.