زۆر بەكارهێنانی مۆبایل لەلایەن باوكەوە زیان بەمنداڵ دەگەیەنێ

توێژه‌ره‌وانی ئه‌مریكی گه‌یشتوونەته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره‌ زیره‌كه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن باوكانه‌وه‌، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر منداڵان دەبێت.

توێژه‌رە ئه‌مریكییه‌كان توێژینه‌وه‌یەكیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ منداڵێك كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی باوكه‌كانیان زیاتر ئامێره‌ زیره‌كانی وه‌كو مۆبایل یان ئایپاد به‌كارده‌هێنن، زۆر جیاوازترن له‌و منداڵانه‌ی باوكیان گرنگی به‌ ئامێره‌ زیره‌كان ناده‌ن.

ڕۆژنامه‌ی (به‌رلین جایتونگ) راپۆرتێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو كردووەته‌وه‌ و نووسیویه‌تی توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌ریخستووه‌ كه‌ منداڵان له‌ ته‌مه‌نی بچووكدا زیاتر حه‌ز له‌ یاریكردن و نانخواردن و نووستن له‌گه‌ڵ باوكانیان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ئه‌و باوكانه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێره‌ زیره‌كەكانه‌وه‌ ناتوانن كات له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بەسەربەرن، ئه‌وا له‌ داهاتوودا هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یر و جۆراجۆر له‌ منداڵه‌كانیان ده‌بینن.

Back to top button