هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه و هاتوونه‌ته سنووری عێراق
بڕیاربوو له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكرێت و جه‌یمس ماتیس، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه، فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا واژۆ كربووو وه‌زیری ده‌ست له كاركێشاوه‌ی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌وانه‌ی واژووی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه كردووه”.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، پێویسته سه‌ربازه‌كانی واشنتن دوای جێهێشتنی سووریا له سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا و له بنكه‌ی ته‌نه‌فی باشووری وڵاته‌كه جێگیر ببن، به‌ڵام تا ئێسته به‌رپرسانی كۆشكی سپی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
كه‌ناڵی “بی بی سی” له زاری ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی به ناوی خۆی نه‌داوه و یاوه‌ری شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ به سه‌رۆكایه‌تی جۆن بۆڵتن له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل و گوتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ خشته‌یه‌كی كاتی دیارییكراوی نییه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا.
ئاماژه‌ی دا، سه‌ربازه‌كانمان به‌رده‌وامن له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی چه‌كداره توندڕۆكان، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوویش به‌شێك له هێزه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق. له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆڵتنیش بۆ ئیسرائیل ئه‌و به‌رپرسه ئهمهركیییه دووپاتی كرده‌وه، كه ئامانجی بۆڵتن بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌فی باشووری سووریا و نزیك له سنووری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له فره‌وانبوونی ڕۆڵی ئێران بگرن.
ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی تره‌مپ بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ده‌یه‌وێ بۆچوونی وڵاتانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه وه‌ربگرێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پۆمپیۆ سه‌ردانی هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی و جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیش سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره و ئیسرائیل ده‌كات.