ئەگەرى هەیە گواردیۆلا سزا بدرێت

یەکێتى تۆپی پێى ئینگلتەرا بەهۆى ئەو هەڵسوکەوتانەى لە نێو یاریگادا ئەنجامى دەدات ڕەخنەى توند لەگواردیۆلا دەگرێت و هۆشیارى پێ دەدەن.

لە یاریی یانەکەى بەرانبەر یانەى لێڤەرپوڵ پیپ گواردیۆلا بە شێوەیەکى ناشرین لەبەر دەم ڕاهێنەرى چوارەمى یارییەکەدا ملپێچەکەى ملى دا بە زەویدا و بە ڕووى ئانتۆنى تایلۆرى ناوبژیوانى چوارەمى یارییەکە هاوارى کردوو ناوبژیوانى یەکەم بە ناچارى یارییەکەى وەستاند.

یەکێتى تۆپی پێى ئینگلتەرا گواردیۆلاى ئاگادار کردوە ئەگەر بێت و لەسەر ئەم ڕەفتارانەى بەردەوام بێت، ئەوا ئەگەرى هەیە بە سزادانى و دوورخستنەوەى بۆ یارییەک لە یارییەکانى یانەکەى لە خولى نایابى ئینگلتەرا.
لە ئێستادا یانەى مانچستەر سیتى بە کۆکردنەوەى 50 خاڵ و بە جیاوازى چوار خاڵ لە دواى یانەى لێڤەرپوڵەوە لە پلەى دووەمى خولى نایابى ئینگلتەرا جێگیر بووە.

Back to top button